Accessibility links

تاریق ئه‌لهاشمی سه‌ردانی سوریا ده‌کات


تاریق ئه‌لهاشمی سه‌ردانی سوریا ده‌کات

تاریق ئه‌لهاشمی سه‌ردانی سوریا ده‌کات

<!-- IMAGE -->

سوریا ده‌ڵێت عێراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی دوو لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌دا باشـتر بکات که‌ له‌ سـاڵی پاره‌وه‌ ئاڵۆزبوو دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا دیمه‌شقی به‌ داڵده‌دانی میلیشـیاکانی تاوانبار به‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌کانی پایته‌ختی عێراق تاوانبارکردبوو.

ده‌زگای میدیای فه‌رمی سـوریا ده‌ڵێت په‌یامه‌که‌ له‌ لایه‌ن جێـگری سـه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمیـیه‌وه‌ له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ له‌ دیمه‌شق ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ تیایدا هاشمی ده‌ڵێت عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌ هه‌موو بوارێـکدا له‌گه‌ڵ سـوریا چاکتر بکات. هه‌رچه‌ندێـکه‌ هیچ تێبینی‌یه‌کی ڕاسـته‌وخۆ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ نه‌بیسـترا.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی هه‌شتی ڕابردوودا عێراق باڵیۆزی له‌ سـوریا کشـانه‌وه‌ و دیمه‌شقی تاوانبارکرد به‌ داڵده‌دانی میلیشــیاکانی ده‌سـتیان له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا هه‌بوو که‌ 100 که‌سی تێدا کوژرا. سوریا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ به‌وه‌ی نکۆڵی لێـکرد و هه‌روه‌ها نێردراوه‌که‌شی له‌ به‌غدا کشـانه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG