له میانه‌ی گه‌شـته‌که‌یدا بۆ شه‌ش وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی له ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌دا هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـته ناوچه کاره‌سـاتباره‌کانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی چیلی.
له میانه‌ی ڕاوه‌سـتانه‌که‌یدا له سـانتیاگۆ کلنتن که‌ره‌سـته‌ی فریاگوزاری و په‌یوه‌ندیکردن ده‌گوێزێته‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته میشێل پاچلێت و سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێراو سه‌باسـتیان پـنێرا کۆده‌بێته‌وه.
دیپـلۆماته باڵاکه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌رجه‌نتینی کریسـتینا فێرناندز دی کرچنه‌ر ئه‌نجام دا له بۆینس ئایرس که له میانه‌یدا خاتوو فه‌رناندز داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد ڕاسـته‌وخۆ له ناکۆکی وڵاته‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به دورگه‌کانی فاڵکلاند ده‌ست‌وه‌ربدات و ڕێبه‌ره‌که‌ی ئه‌رجه‌نتنی گوتی ده‌توانێت ئه‌مه‌ریکا ناوبژیوانی بکات نێوان بۆینس ئایرس و له‌نده‌ن چونکه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا په‌یوه‌ندیـیه‌کی دۆسـتانه‌ی هه‌یه.
کلنتن گوتی واشنتن هانی هه‌ردوو وڵاته‌که ده‌دات به شـێوه‌یه‌کی دیـپلۆماسی په‌یوه‌ندی بکه‌ن هه‌رچه‌ندێکه ڕۆڵی زیاتری له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نابێت.
جێی باسه له مانگی ڕابردوودا کۆمپانیایه‌کی به‌ریتانی ده‌سـتی به وه‌ده‌رهێنانی نه‌وت کرد له نزیک دورگه‌ی فاڵکلانده‌وه که بووه مایه‌ی سـکاڵاکردنی ئه‌رجه‌نتین له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌مه‌ریکای لاتینی وڵاتانی کاریبیدا و هه‌روه‌ها له لای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش.