گۆران ئه‌دهه‌م سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی دۆسێی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت به فه‌رمی له لایه‌ن دادگای باڵای عێراقه‌وه ئاگادارکراوینه‌ته‌وه که تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه جینۆسـایده.
پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا ده‌ڵێت پـێشـتر دادگای باڵای تاوانه‌کان (ده‌سته‌ی دووه‌می دادگاکه) له 17 ی یه‌کی ئه‌مسـاڵدا بڕیاری دا کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی دابنرێت. بۆیه ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه داواکاریـیه‌کمان خسته به‌رده‌می دادگای پـیاداچوونه‌وه و تیایدا ئاماژه‌مان کرد به‌وه‌ی ئه‌و تاوانه هه‌موو بنه‌ماکانی تاوانی جینۆسـایدی تێدایه، بۆیه پـێویسته به‌و تاوانه بناسرێت. خۆشـبه‌ختانه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به فه‌رمی له لایه‌ن سه‌رۆکی دادگاوه پـێمان ڕاگه‌یه‌ندرا که دۆسێی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه شێوه قانونیـیه‌که‌ی بۆ جینۆساید گۆڕاوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه.