Accessibility links

ڕاسم ئه‌لعه‌وادی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی به‌ نهێنی سه‌ردانی ئێرانی کردبێت


ڕاسم ئه‌لعه‌وادی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی به‌ نهێنی سه‌ردانی ئێرانی کردبێت

ڕاسم ئه‌لعه‌وادی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی به‌ نهێنی سه‌ردانی ئێرانی کردبێت

<!-- IMAGE -->

به‌پـێی ڕاپـۆرتی میدیاکان حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی پارتی ده‌عوه‌ی باڵه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتوویه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق و سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ سه‌ردانێـکی نهێنی کردووه‌ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی دراوسێ فشار بخاته‌ سه‌ر حکومه‌تی عێراق تا له‌و بڕیارانه‌ پاشـگه‌زبـبێته‌وه‌ که‌ تایبه‌تن به‌ ڕێـگه‌نه‌دان به‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به‌ پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌وه‌ی به‌شـداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 7 ی سێدا بکه‌ن.

به‌ڵام ڕاسم ئه‌لعه‌وادی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشـتیمانی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح نکوڵی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر عه‌لاوی بـیه‌وێت بچێته‌ ئێران چ پـێویست ده‌کات به‌ نهێنی بڕوات.

به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:42 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG