Accessibility links

سه‌ربه‌ست موفتی باس له‌ چۆنێتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژارنه‌کانی عێراق له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات


سه‌ربه‌ست موفتی باس له‌ چۆنێتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژارنه‌کانی عێراق له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات
<!-- IMAGE -->

سه‌ربه‌ست موفتی نوێنه‌ری کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ ده‌ڵێت 9 بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کراوه‌، دووانیان له‌ شـاری دیترۆیتی ویلایه‌تی میشیگن و یه‌ک له‌ شـاری شیگاکۆی ویلایه‌تی ئیلینۆی و یه‌ک له‌ شـاری ئارلنگتنی ویلایه‌تی ڤێرجینیای نزیک واشنتنی پایته‌خت و دوو بنکه‌ له‌ ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له‌ هه‌ردوو شـاری سـان‌فرانسیسکۆ و سـان‌تیاگۆ و یه‌ک بنکه‌ له‌ شـاری فینکسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و یه‌ک بنکه‌ له‌ شـاری دالاسی ویلایه‌تی ته‌کسـاس.

هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ست موفتی ده‌ڵێت پـێویسته‌ هه‌ر عێراقیـیه‌ک که‌ ده‌یه‌وێت ده‌نگ بدات به‌ڵـگه‌نامه‌ی پـێبێت که‌ بیسه‌لمێنێت خه‌ڵـکی چ پارێزگایه‌کی عێراقه‌. ده‌شڵێت ئه‌و عێراقیـیانه‌ی که‌ زمانی عه‌ره‌بی یان کوردی نازانن ده‌توانن که‌سێـک له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رن یارمه‌تیان بدات و یاخود داوای یارمه‌تی له‌ به‌ڕیوه‌به‌ری بنکه‌که‌ بکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:51 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG