<!-- IMAGE -->
سـاڵح موتڵه‌گ سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی عێراق بڕیاری داوه به‌ره‌که‌ی به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی سێی وڵاته‌که‌دا بکات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سـاڵح موتڵه‌گ گوتی به‌ره‌که‌ی وه‌ک به‌شـێـک له نێو لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویدا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا ده‌کات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌فته‌ی ڕابردوو موتڵه‌گ بڕیاری دا به‌ره‌که‌ی به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا نه‌کات وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر دورخسـتنه‌وه‌ی ئه‌و و ژماره‌یه‌ک کاندیدی دیکه له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندیـیان به حزبی به‌عسی پـێشـووی سه‌دام حسێن.