مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی و هاوتای سـوریایی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێن هه‌ردوو لایان درێژه‌به بنیادنانی په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ده‌ن و نیگه‌رانیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
<!-- IMAGE -->ئه‌مه‌ریکای په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان فه‌رامۆش ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی ئێرانی ئه‌مڕۆ گه‌یشـته دیمه‌شـقی پایته‌ختی سـوریا بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا و هه‌روه‌ها وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حزبوڵڵا و حه‌ماسـدا بکات. هاوکات سه‌رۆکی سـوریا پشـتگیری سـوریای بۆ پـرۆگرامی ناوه‌کی تاران ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆکی ئێرانی بۆ سـوریا به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت که هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای له حکومه‌تی سـوریا کردبوو خۆی له ئێران دوربخاته‌وه و پـشـتگیری بۆ حزبوڵڵای لوبنانی ڕابگرێت.
له‌و ده‌مه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی چاکـکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سـوریادا داوه له سـاڵی 2005 وه و بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌مه‌ریکا باڵوێزی نوێی بۆ سـوریا ده‌سـتنیشـان ده‌کات، هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا دێت گوشـاری سه‌ر ئێران زیاد ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پـرۆگرامی ناوه‌کی تارانه‌وه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی گوتی ده‌بێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا واز له هه‌وڵه‌کانی خۆی له هه‌رێمه‌که‌دا بهێنێت و گوتیشی ئه‌و خۆرهه‌ڵاتێـکی ناوه‌ڕاسـتی نوێ بێ کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا و به‌بێ ئیسرائیل به‌دی ده‌کات.