Accessibility links

چین داوای چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماسی بۆ قه‌یرانه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران ده‌کات


چین داوای چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماسی بۆ قه‌یرانه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران ده‌کات

چین داوای چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماسی بۆ قه‌یرانه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران ده‌کات

چین داواکاریـیه‌که‌ی دووپات کرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ریـیه‌کی دیپلۆماسی بۆ قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران، له‌ کاتێکدا زل‌هێزانی تری جیهانی داوای سـزای نوێ ده‌که‌ن.

<!-- IMAGE -->

وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ په‌یامنێرانی گوت که‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا وه‌ستاون پـێویسته‌ هه‌وڵی زیاتر بۆ وتووێژ و دیالۆگ بده‌ن.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زل‌هێزانی تری جیهانی داوای سه‌پاندنی کۆمه‌ڵه‌ سـزای چواره‌می دژ به‌ ئێران ده‌که‌ن له‌سه‌ر چالاکی پـیتاندنی یۆرانیۆمی.

ئێران ده‌ڵێت ده‌ستیکردووه‌ به‌ پـیتاندنی یۆرانیۆم له‌ ئاستێکی به‌رزتردا، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌که‌ که‌ زل‌هێزانی جیهان ترسی ئه‌وه‌یان لێی هه‌یه‌ ئێران ‌توانای دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت.

تاران سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها به‌ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه‌‌.

ئیسرائیل که‌ ئێران به‌ دوژمنی مه‌زنی خۆی داده‌نێت، ده‌ڵێت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا شاندێک ده‌نێرێت بۆ چین بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که‌ بڕوا ده‌کرێت له‌سه‌ر قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG