Accessibility links

که‌مال ڕه‌ئوف ده‌ڵێت پاشه‌کشێی لایه‌نی سـاڵح موتڵه‌گ هیچ کاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌وایی هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا نابێت


که‌مال ڕه‌ئوف ده‌ڵێت پاشه‌کشێی لایه‌نی سـاڵح موتڵه‌گ هیچ کاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌وایی هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا نابێت

که‌مال ڕه‌ئوف ده‌ڵێت پاشه‌کشێی لایه‌نی سـاڵح موتڵه‌گ هیچ کاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌وایی هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا نابێت

سـاڵح موتڵه‌گ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشـتیمانی عێراقی بڕیاری داوه‌ لایه‌نه‌که‌ی به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی سێی عێراقدا نه‌کات. هه‌ندێ که‌س پـێـیان وایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ گومانێـک بخاته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وایی هه‌ڵـبژاردنه‌کان.

<!-- IMAGE -->

به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووس که‌مال ڕه‌ئوف سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت به‌ پـێچه‌وانه‌وه‌، به‌ڵـکو ئێسـتا ده‌توانین بڵێن هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ ئاڕاسـته‌یه‌کی ته‌ندروست‌تر ده‌گرێته‌ خۆی، چونکه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵـکانێـک ده‌یانه‌وێت سوود له‌ دیموکراتیـیه‌ت و پـرۆسه‌ی دیموکراتیـیه‌ت وه‌ربگرن و بێن مه‌رامه‌ خراپ و شه‌ڕانگێزه‌کانی خۆیان له‌ ناو پـرۆسه‌ی دیموکراتیدا پـیاده‌ بکه‌ن و دژایه‌تی ئه‌و بۆچوون و به‌هایانه‌ بکه‌ن که‌ ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵـگای عێراق به‌ره‌و ئاڕاسـته‌یه‌کی ته‌ندروست و دیموکرات به‌رێت، بۆیه‌ پاشه‌کشێی ئه‌وان ڕاسته‌ ڕه‌نگه‌ پـرسیارێـک له‌سه‌ر کۆی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ دروسـت بکات، به‌ڵام ئه‌و پـرسیاره‌ نابێت بمانترسێنێت و وامان لێبکات ڕێـگه‌ به‌ خه‌ڵـکانێـک بده‌ین بێنه‌ ناو پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه‌ که‌ بڕوایان به‌ دیموکراسی نیـیه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG