<!-- IMAGE -->
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێرانی ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش 4 له ئه‌ندامانی گرووپه جیاخوازه‌کانی کوردیان کوشتووه.
به‌یانـنامه‌که له لایه‌ن ده‌زگاکانی میدیای ئێرانیـیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و که‌سـانه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه نزیک به شـارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت له پـڕدا هێرشـیان کراوه‌ته سه‌ر و کوژراون. سه‌رده‌شت له باکوری ڕۆژئاوای ئێراندایه نزیک به سـنووری عێراق.
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات ده‌ڵێت کورده‌کان له پـێـکدادانه‌کانی مانگی دوازده‌دا 3 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسـیان کوشـتووه. ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ک و هه‌نارۆکیان گرتووه.