Accessibility links

کانی غوڵام ده‌رباره‌ی دادگایی‌کردنی ڕاڵف فێرتگ ده‌دوێت


پـرۆفیسـۆر ڕاڵف فێرتگ ته‌مه‌ن 79 سـاڵ یه‌کێـکه‌ له‌و که‌سـانه‌ی هانی ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان ده‌دات که‌ ده‌ست له‌ توندوتیژی هه‌ڵبگرن و په‌نا بۆ ڕێـگه‌ی ئاشـتیخوازانه‌ به‌رن بۆ به‌ده‌سـتهێنانی داخوازیـیه‌کانیان.

به‌ڵام به‌ندێـکی ناو یاسای دژه‌ تێرۆری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک ئامۆژگاری کۆمه‌ڵێـکی تێرۆریستی بکات ئه‌وا ده‌کرێت بۆ تا 15 سـاڵ زیندانی بکرێت. بۆیه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ پـێی ئه‌و به‌نده‌‌ له‌ دادگای باڵا که‌ به‌ Supreme Court ناسراوه‌ دادگایی‌بکرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کانی غوڵام سه‌رۆکی American Kurdish Information Network و هه‌وه‌رها به‌ڕیوه‌به‌ری ئۆفیسی به‌رگری له‌ مافه‌کانی کورد له‌ ئه‌مه‌ریکا کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 13:45 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG