له 7 ی مانگی سێی داهاتوو هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن که ده‌بنه دووهه‌م هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی له‌وه‌تای ڕووخانی حکومه‌تی دیکتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن.
له‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌دا عێراقیـیه‌کان ده‌نگ بۆ 325 کورسی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن.
باشه گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بۆ پاشه ڕۆژی عێراق به گشـتی و هه‌رێمی کوردسـتان به تایبه‌تی بۆ دابینکردنی باری ئاسایش له لایه‌ن خودی عێراقیـیه‌کان، ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی نێوان پـێـکهاته جیاجیاکانی عێراق و ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چاره‌سه‌ری کێشه هه‌ڵـپه‌سێراوه‌کان نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا وه‌کو پاشه ڕۆژی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و به تایبه‌تی که‌رکوک چی ده‌بێت؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان‌ده‌برد و دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتان له پارێزگای که‌رکوک میوانی به‌رنامه‌که بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50:49 خوله‌که.