له هه‌نگاوێـکدا که به پـێشـکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ی ته‌کنه‌لۆژی هێزی ده‌ریایی ئێران ناودێری کرد، ته‌له‌فیزیۆنی حکومی ئێران ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که یه‌که‌م که‌شـتی دروسـتکراوی ناوخۆیی جۆری تێـکشـکێنه‌ری خسـتۆته‌گه‌ڕ.
هه‌واڵه‌که ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی که‌شـتی جه‌نگی ناسـراو به جه‌ماران ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئامانجه‌که‌ی ئاڕاسته ده‌کرێت له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـکدا به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی تاقی‌کرایه‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و که‌شـتیـیه چه‌کی دژ به که‌شـتی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ موشه‌کی دژ به فڕۆکه و ده‌شڵێت که‌شـتیـیه‌که ڕاداری پـێشـکه‌وتوو و ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌لیکترۆنی پـێـیه. له هه‌مان ڕاپـۆرتدا هاتووه که که‌شـتی زیاتر دروسـت‌ده‌کرێن.
شـایانی ئاماژه‌یه ئه‌م مانگه ڕاگه‌یاندی حکومی ئێران بڵاویکردۆته‌وه که وڵاته‌که ده‌سـتیان کردووه به دروسـتکردنی دوو موشه‌کی پـێشـکه‌وتوو و ڕاشیگه‌یاندبوو که ئێران موشه‌کێـکی تاقی‌کردۆته‌وه ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵـگرتنی سه‌ته‌لایتی هه‌یه.