به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له پایته‌ختی نه‌یجه‌ره‌وه هاتوون ژماره‌یه‌ک سه‌رباز هێرشـیان کردۆته سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رۆک مامـمادۆ تانجایان به‌ره‌و شـوێنێـکی نادیار بردووه.
دیده‌وانان ده‌ڵێن پاش نیوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی زۆر له ده‌وروبه‌ری کۆشـکی سـه‌رۆکایه‌تی بیسـتراوه و هه‌روه‌ها دوکه‌ڵیش بینراوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس له زاری شۆفێرێـکی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی بڵاویکرده‌وه که‌وا ژماره‌یه‌ک سه‌رباز له ده‌می کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کابینه‌ی حکومه‌تدا خۆیان کردووه به ناو کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیدا و سه‌رۆک تانجایان بردووه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نـیـیه کێ ده‌سـتی له‌م هێرشه‌دا هه‌یه.
ڕادیۆی ده‌وڵه‌ت ته‌نها میوزیکی لێـداوه و هیچ باسی له هه‌وڵی کوده‌تاکه نه‌کردووه. ئه‌و سه‌رباز و ئۆتۆمبیله زرێپـۆشانه‌ی که له نزیک کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی و شه‌قامه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا بڵاوبووبوونه‌وه ئه‌و ناوه‌یان جێـهێشـتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی له نیامی پایته‌خت به به‌شی هاوسای ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتووه ژماره‌یه‌ک که‌س به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه براون.