ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شـکری ئه‌فغانی له ناوه‌ندی شوێنی ئۆپه‌راسـیۆنێـکی له‌شـکری له دژی تاڵیبانه‌کان له باشوری وڵاته‌که‌یان ئاڵای نیشـتیمانی ئه‌فغانسـتانیان به‌سه‌ر بازاڕی سه‌ره‌کی شـارۆچکه‌یه‌کدا به‌رزکرده‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان هه‌رچه‌نده بازاڕی سه‌ره‌کی مارجه ده‌سـتی‌به‌سه‌رداگیراوه، وه‌لێ هێشـتا ناوچه‌که به ته‌واوی کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری ئه‌فغانی ده‌ڵێت چه‌کداره‌کانی تاڵیبان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵـمه‌تی هێزه‌کانی ئه‌فغانی و ناتۆ له هێلمه‌ند تا دێت و زیاتر خه‌ڵـکی سـڤیل وه‌ک قه‌ڵـغانی مرۆیی به‌کارده‌هێنن.
ژه‌نه‌ڕاڵ موحێدین غوری ده‌ڵێت دیتراوه تاڵیبانه‌کان فه‌رمانیان به ژنان و منداڵان داوه به پـێوه له‌سه‌ر بانی خانووه‌کانیاندا بوه‌سـتن هاوکاتی ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی تاڵیبان له ده‌وروبه‌ریان ته‌قه‌یان کردووه.
پـێشـتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ناتۆ ئامۆژگاری دا به‌وه‌ی خه‌ڵـکی سڤیل بـپارێزرێت له ده‌می هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی مارجه که ژماره‌ی دانیشـتووانی 80 هه‌زاره که‌سه.