په‌رله‌مانی ئۆکرانیا ڕۆژی 25 ی دووی دیارکردووه بۆ سـوێندخواردنی یاسایی ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ وه‌ک سه‌رۆکی وڵات که له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یولیا تیمۆشـنکۆدا هێنا.
ئه‌م بڕیاره هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی یولیادا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن.
238 ئه‌ندامی په‌رله‌مان 450 ئه‌ندامیـیه‌که‌ی ئۆکراینا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌نگی ئه‌رێنیـیان داوه به‌و بڕیاره. له هه‌مان ده‌مدا لایه‌نه‌کانی لایه‌نگرانی خانم تیمۆشینکۆ که سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیایه به‌شـداریـیان له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا نه‌کرد.
خانم تیمۆشینکۆ ده‌ڵێت لایه‌نی یانۆکۆڤیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردووه و یه‌ک ملیۆن ده‌نگیان لێ‌بردووه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی 7 ی دوو که وه‌ک گه‌ڕی یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئۆکرانیا بوو.