ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمسـیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شـاری جنێڤ له سویسرا کۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێـکردنی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران.
بابان ئه‌لیاسی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ له کوردسـتانی ئێران بنکه له جنێڤ که به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کردبوو له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێـک له وڵاتانی به‌شـدار ئاماژه‌یان به مه‌سه‌له‌ی کورد کرد وه‌ک که‌مینه‌کانی دیکه و هه‌ندێ وڵاتی دیکه هه‌ر ته‌نها به شـێوه‌یه‌کی گشـتی باسـیان له ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:22 خوله‌كه.