هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردن له عێراق ده‌سـتیپـێـکردووه له نێو که‌ش‌وهه‌وایه‌کی ئاڵۆزی سیاسی‌دا له پاش دوا بڕیاری لیژنه‌ی پـیاداچوونه‌وه به بڕیاره‌که‌ی ده‌سـته‌ی لـێـپـرسـیـنه‌وه و دادوه‌ری که تیایدا ڕێـگه له ژماره‌یه‌ک کاندید گیرا له‌وه‌ی به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا بکه‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به پارتی پـێشـووی به‌عسه‌وه یاخود بانگه‌شه‌کردن بۆ ئایدۆلۆژیای به‌عسیزم.
له‌م که‌شه سـیاسـیـیه‌دا هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردن سـانا نیـیه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له عێراق و له هه‌رێمی کوردسـتانیش بۆ ئه‌م هه‌ڵـمه‌تانه ته‌رخان کراون.
هه‌رچه‌نده پـێشـتر کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنی عێراق بڕیاری دا هه‌ڵـمه‌ته‌کان له ڕۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سـتپـێـبکات، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌که‌ی ده‌سـته‌ی چاوپـیاداخشـانه‌وه دواکه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12 ی دووی سـاڵی 2010.
له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا کێبڕکێـیه‌کی زۆر ده‌که‌وێته نێوان لایه‌نه سه‌ره‌کیـیه‌کان، وه‌ک لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری ئێسـتای عێراق سه‌رکردایه‌تی ده‌کات و هاوپه‌یمانێتی نیشـتیمانی شیعه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم و هاوپه‌یمانێتی ئه‌لعێراقیـیه که ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.
کێبڕکێی سه‌ره‌کیش له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له نێوان لیسته‌کانی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان و لیسـتی گۆڕان و لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتانه و هه‌روه‌هاش لیسـتی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:21 خوله‌كه.