Accessibility links

خه‌ڵـکی هایتی به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی یه‌ک مانگ به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌که‌ ماته‌مینی ده‌گێڕن


خه‌ڵـکی هایتی ئه‌مڕۆ هه‌ینیـیان کرد به‌ ڕۆژێـکی ماته‌مینی به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی یه‌ک مانگ به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌که‌ی که‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری وێران‌کرد و هه‌روه‌ها بووه‌ مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له‌ 217 هه‌زار که‌س.

به‌ لایه‌نی که‌م 1 ملیۆن که‌سیش بێ ماڵ و حاڵ ماون پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ به‌ گوڕی 7 پله‌ به‌ پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له‌ 12 ی مانگی یه‌کدا له‌ هایتی دا.

هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هایتی هێشـتا به‌رده‌وامه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش بارانێـکی به‌ خوڕ ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌ و ئێسـتا مه‌ترسی ڕوودانی لافاویش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی نێوان ئه‌و خه‌ڵـکه‌ ده‌ربه‌ده‌ری ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG