جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ده‌ڵێت ڕه‌وشی ئاسایش له پاکسـتان ئه‌وی زیاتر نیگه‌ران کردووه وه‌ک له‌وه‌ی له عێراق و ئێران و ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه.
جۆ بایدن ڕۆژی چوارشه‌ممه و له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN گوتی پاکسـتان چه‌کی ناوه‌کی هه‌یه که ده‌کرێت بڵاوبکرێته‌وه و هه‌روه‌ها که‌مینه خه‌ڵـکێـکی توندڕه‌وی هه‌یه که به ڕاسـتی جێـگه‌ی مه‌ترسین.
به‌ڕێز بایدن له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی پاکسـتان وڵاتێـکی ته‌واو دیموکراسی نیـیه.
پاکسـتان وڵاتێـکی گرنگه بۆ هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان، وه واشـنتنیش پـشـتیوانی له پاکسـتان کردووه له هه‌ڵمه‌ته‌کانی بۆ سه‌ر میلیتانه‌کان له ناوچه سـنووریـیه نائارامه‌کاندا.
هه‌روه‌ها جۆ بایدن له‌و چاوپـێـکه‌وتنه‌دا مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران بۆ مه‌به‌ستی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی بێت. گوتیشی ئه‌گه‌ربێت و تاران تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌ده‌ست‌بهێنێت ئه‌وا وڵاتانی دیکه ناوچه‌که وه‌ک سعودیـیه و تورکیا و میسر هه‌مان کار ده‌که‌ن.