Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت هه‌نگاوی خێرا ده‌نرێت بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا


سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ خێرایی هه‌نگاوی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌نرێت بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا پاش ئه‌وه‌ی تاران ده‌سـتیکرد به‌ پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر.

سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆشـکی سـپی به‌ په‌یامنێرانی گوت وا دیاره‌ پـێشـنیاره‌کانی بۆ دانوسـتاندن له‌ لایه‌ن تارانه‌وه‌‌ پشـتگوێ خراوه‌‌. گوتیشی خه‌م‌ساردی ئێران له‌ ناردنی یۆرانیۆمی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ڕژێمی ئیسلامی نیازی هه‌یه‌ ئه‌و یۆرانیۆمه‌ بۆ مه‌به‌سـتی له‌شـکری به‌کاربهێنێت.

پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و ده‌سـتیکردووه‌ به‌ پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌ ڕێژه‌ی 20% ، ئه‌ویش بۆ دابینکردنی سـووته‌مه‌نی بۆ ڕیاکتۆرێـکی ناوه‌کی پـزیشـکی.

تاران ده‌ڵێت به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیخوازانه‌یه‌، وه‌لێ وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌ترسیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی بێت.

XS
SM
MD
LG