وه‌ک ئاشـکرایه پاش ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی لێپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری له عێراق بڕیاری دا ناوی پـتر له 500 که‌س له نێو کاندیده‌کان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق دوربخرێنه‌وه مشـتومڕێـکی گه‌رم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا په‌یدا بوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م بڕیاری دورخسـتنهوهیه به‌پـێی ده‌سـتوری عێراقه و زۆربه‌ی شیعه‌کان و کورده‌کان پـشـتیوانی لێـده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و بهعسیـیانهی سـتهمیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی عێراق کردووه ده‌بێت نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو پـرۆسه‌ی سیاسی و جارێـکی دیکه نه‌بنه‌وه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌که‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت عێراقێـکی ئارام و سه‌قامگیر له پاش خۆی جێبهێڵێت و هه‌موو لایه‌نه‌کان له پـرۆسه‌ی سـیاسیدا کۆبکاته‌وه.
شـاره‌زایان ده‌ڵێن ئێسـتا واشـنتن سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر شیعه و کورد بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره. ئه‌وه بوو دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر کۆمیته‌یه‌کی داد بۆ پـیاداچوونه‌وه بڕیاری دا ڕێ بدرێت به‌و کاندیده دورخراوانه به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا بکه‌ن و پاشـان مه‌سه‌له‌کانیان یه‌کلایی بکرێنه‌وه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
عه‌بدوڵڵا سـاڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دلۆڤان به‌رواری په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆست له موسڵ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:41 خوله‌كه.