سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێـدوانانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌یان ده‌یده‌ن، وه‌لێ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌و هیچ شـتێـکی وه‌ها نابینێت که نیشـانه‌ی ئه‌وه بێت گه‌یشتن به سه‌ودایه‌کی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵی زلهێزانی جیهان نزیک بێت.
به‌ڕێز گه‌یتس ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی گوته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران له تورکیا گوتی ئه‌گه‌ر ئێران ڕژده له‌و لێـدوانانه‌ی ده‌یدات ده‌رباره‌ی ئه‌و پـێشـنیاره‌ی کراوه بۆ ڕه‌وانه‌کردنی یۆرانیۆمی ئاسـت نزم پـیتێنراوی خۆی بۆ ده‌ره‌وه و له‌وێ بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر بـپـیتێنرێت، ئه‌وا پـێویسته له‌گه‌ڵ ناوبژیوانی سه‌وداکه هاوکاری بکات که ئه‌ویش ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمه.
به‌ڕێز گه‌یتس گوتیشی ئێران هیچ کارێـکی وه‌های نه‌کردووه بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕاگرتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێت بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی. ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه کاتی ئه‌وه هاتبێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌م به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژێـک به‌ر له‌م لـێدوانه‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی له کۆنگره‌یه‌کی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یدا له ئه‌ڵمانیا گوتی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر سه‌وداێـک بۆ ئاڵوگۆڕی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کاندا نزیک بۆته‌وه.