چین ده‌ڵێت مشـتومڕ له‌سه‌ر شیانی سـزایه‌کی نوێی بۆ سه‌ر ئێران له‌به‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بارودۆخه‌که‌ی ئاڵۆزکردووه و ڕێـگره له هه‌وڵی دیپـلۆماسی.
له میانه‌ی سه‌ردانێـکدا بۆ فه‌ره‌نسـا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین Yang Jiechi گوتی سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌وڵه دیپـلۆماسـیـیه‌کان بنکۆڵ ده‌کات.
وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌وڵی چواره‌م خولی سـزا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌ده‌ن دژ به ئێران.
زلهێزانی جیهان به وریایـیه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پـێشـنیازه‌یان دایه‌وه که له لایه‌ن سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه کراوه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆم بۆ پـیتاندن هه‌ر وه‌کو چۆن له‌و پلانه‌دا هاتبوو که له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پـشـتیوانی لێـده‌کرا.
کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌وه ڕوون نیـیه که ئایا گوته‌کانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانی هه‌ڵوێسـتی ئێرانه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یان هه‌ر هه‌وڵێـکه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی فشـاره‌کان بۆ سـزایه‌کی نوێی دژ به تاران.