بۆ جارێـکی تر ڕێـگا نادرێت پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌ردانی یه‌کێـک له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وای کورده‌کان بکات.
پـێش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ثیل ئه‌لنوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا کاتێـک به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌رپـرسـانی ئیداری قه‌زای تلکێف سه‌ردانی ئه‌و قه‌زایه‌ی کرد، له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی هاوڵاتـیان له دژی سه‌ردانه‌که‌ی خۆپـیشـاندانێـکیان سازکرد و داوایان کرد به زووترین کات پارێزگار ناوچه‌که‌یان جێبهێڵێت.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌یه‌ک له قه‌زای تلکێف که‌وا نوجێفی سـوور بوو له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی و له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی بۆ شـوێنی مه‌به‌ست خۆپـیشـانده‌ران هه‌ستان به هاویشـتنی ته‌ماته و په‌تاته و دواتریش به‌رد به ڕووی ئۆتۆمبیله‌که‌ی پارێزگار و له ئاکامدا جامی ئۆتۆمبیله‌که‌ی ئه‌ثیل نوجێفی شـکا و بووه هۆی هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که.
دواتریش پاسه‌وانانی پارێزگار و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به ڕشـتنی گازی فرمێسـک ڕێژ و ته‌قه‌کردنی هه‌ڕه‌مه‌کی بۆ ئاسـمان بڵاوه‌یان به خۆپـیشـانده‌ران کرد.
شـایانی گوتنه ئه‌مه بۆ جاری سێهه‌مه به‌م شـێوه‌یه ڕێـگا نادرێت پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌ثیل ئه‌لنوجێفی سه‌ردانی ناوچه زۆرینه کوردنیشـینه‌کانی پارێزگای موسڵ بکات، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدایه که‌وا کێشه‌کانی نێوان هه‌روو لیسـتی حه‌دبا و لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وای کورده‌کان به‌رده‌وامه.