دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له به‌غدا ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌بێته مایه‌ی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی دیکه و هیوادارین حکومه‌تی داهاتووی عێراق سـیسـتمی فیدراڵی زیاتر بچه‌سـپـێـنێت تا میکانیزمی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشـتر بـبێت.
پاشـان دکتۆر ئیحسـان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی داهاتووی عێراق کێشه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌سـتور چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وا زۆربه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رده‌کرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:15 خوله‌كه.