میگێڵ ئه‌نجیڵ مۆراتینۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ده‌ڵێت تورکیا به‌شێـکه له ئه‌وروپا و پـێویسته بێته ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی Welt am Sonntag ی ئه‌ڵمانی مۆراتینۆس تورکیای به وڵاتێـکی گرنگ و سـتراتیژی ناوبرد و گوتی بوونی له ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا به قازانجی ئه‌وروپا ده‌که‌وێته‌وه.
مۆراتینۆس گوتیشی تورکیا هاوبه‌شێـکی گرنگه له دیالۆگی نێوان شـارسـتانیه‌تیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها ناوبژیوانێـکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ندی ئاسیا.
مۆراتینۆس گوتیشی ئیسپانیا به نیازه په‌ڕه‌یه‌کی نوێ له وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست به ئه‌ندامێتی تورکیا هه‌ڵبداته‌وه، به‌ڵام دانی به‌وه‌دا نا که هه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌وروپا زۆر خۆشـحاڵ نین به ئه‌ندامێتی تورکیا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئیسپانیا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م خوله‌ی ئێسـتای یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کات.