ده‌سته و تاقمه فریاگوزاریـیه‌کانی یۆنان و فه‌ره‌نسا ڕۆژی شه‌ممه توانیان پـیاوێـک به زیندوویی له ناو داروپه‌ردوی پاش بومه‌له‌رزه‌که‌ی هایتی ده‌ربهێنـنه‌وه، واته 11 ڕۆژ پاش ئه‌و کاره‌سـاته سـروشـتیـیه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا هات.
وێزمۆند ئێکستانتۆز که له بیسـته‌کانی ته‌مه‌نیدایه به په‌یامنێرانی گوت له شـوێنێـکی بچوکی ناو داروپه‌ردوه‌که‌دا بووه و له‌م ماوه‌یه‌دا کۆکاکۆلا و خواردنی که‌م‌که‌مه‌ی خواردووه و توانیویه‌تی پـێی بژی.
ئه‌م ڕزگارکردنه‌ی ڕۆژی شه‌ممه هیوای زیاترکرد به‌وه‌ی هێشـتا خه‌ڵـکی تر هه‌بن به زیندوویی مابنه‌وه، هه‌رچه‌نده حکومه‌تی هایتی بڕیاری داوه گه‌ڕان و پشـکنینه‌کان به دوای خه‌ڵـکی تردا ڕابگرێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت حکومه‌تی هایتی مردنی زیاتر له 111 هه‌زار که‌سی له‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌دا پـشـتڕاست کردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ژماره‌ی قوربانیـیان خۆی له 200 هه‌زار که‌س بدات.