Accessibility links

ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی بۆ کۆمه‌کردنی خه‌ڵـکی هایتی سـازده‌که‌ن


ناودارانی پـیشه‌سـازی هونه‌ری وه‌کو وه‌رزش، میدیا و سیاسه‌تمه‌دارانیش به‌شـداریـیان کرد له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆن و ئنته‌رنێتی ڕۆژی هه‌ینیدا به‌ مه‌به‌سـتی پاره‌ کۆکردنه‌وه‌ بۆ قوربانیـانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی هاتی.

ئه‌و به‌رنامه‌ دوو کاتژمێریـیه‌ به‌ ناوی هیوایه‌ک بۆ هایتی به‌ نیشـاندانی وێنه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی هایتی کرایه‌وه‌ که‌ بومه‌له‌رزه‌که‌ کارێـکی زۆری تێـکردوون و پاشـان پارچه‌یه‌ک میوزیـکی هونه‌رمه‌ند ئه‌لیشیا کی پـێشه‌که‌ش کرا.

هونه‌رمه‌ند جۆرج کلونی که‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ڕێـکخسـتبوو گوتی ئه‌و کاره‌سـاته‌ی هایتی ده‌شێت بگاته‌ هه‌موو سـنوور و ناوچه‌یه‌ک و داوای له‌ بینه‌ران کرد یارمه‌تی ئه‌و دراوسێـیه‌ بده‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG