ڕۆژی هه‌ینی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن گه‌یشـته به‌غدای پایته‌ختی عێراق به مه‌به‌سـتی خاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیـیانه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری دورخسـتنه‌وه‌ی سه‌دان پاڵێـوراو له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا که‌وتوونه‌ته‌وه.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت به‌ڕێز بایدن به‌نیازه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی سیاسی عێراقدا کۆبـبێته‌وه، له‌وانه سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لـێپـرسـراوانی له‌شـکری و مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکاش له عێراق تا له پـێشـهاته نوێـیه‌کان ئاگاداری بکه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵیشیدا سه‌ردانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌کات.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی پـێشـتر هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئاشـکرا نه‌کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بڕیاری لیژنه‌ی لێـپـرسـینه‌وه و دادوه‌ری، ئه‌وه‌ی تیایدا داوا ده‌کرێت 511 پاڵێوراو له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا دوربخرێنه‌وه، گرفتێـکی نوێی له وڵاته‌دا ناوه‌ته‌وه.
هه‌ندێک له سـووننه‌کان وای لێی ده‌ڕوانن ئه‌مه هه‌وڵێـکی حکومه‌تی شیعه‌ی عێراقه بۆ دورخسـتنه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانی سیاسی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند که‌وا دوای له سه‌رۆکی باڵای ئه‌نجومه‌نی داد کردووه حوکم بدات ئایا ئه‌و لیژنه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رکردووه یاسایی‌یه یان نا.