سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی فه‌رمانی داوه لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بکرێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دورخسـتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک پاڵێوراو له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا جه‌لال تاڵه‌بانی گوتی ئه‌و داوای له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد کردووه حوکم بدات ئایا لیژنه‌ی لێـپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری یاسایی‌یه یان نا. گوتیشی ئه‌و له نامه‌یه‌کدا به ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه ئه‌و داوایه‌ی کردووه.
جه‌لال تاڵه‌بانی گوتیشی ئه‌و له دژی به‌شـداریکردنی ئه‌و به‌عسـیـیانه نیـیه که سه‌ر به باڵی سه‌دام حسێن نه‌بوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه لیژنه‌ی لێـپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری داوه که‌وا ڕێـگه به 511 پاڵێوراو نه‌درێت به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی سێ‌دا بکه‌ن به‌هۆی په‌یوه‌ندیـیان به حزبی به‌عسه‌وه.
ئه‌م بڕیاره سـووننه‌کانی بێزارکرد و وه‌ها لێی ده‌ڕوانن ئه‌مه هه‌وڵێـکی شیعه‌کان بێت بۆ دورخسـتنه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاته‌که‌دا. عێراقیـیه‌کانیش به گشـتی وای ده‌بینن ئه‌م ناکۆکیـیه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی خاوکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی له وڵاته‌که‌یاندا.
هاوکات هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له شـاره‌کانی باشوری عێراق خۆپـیشـاندانی پـشـتیوانی له بڕیاره‌که‌ی لیژنه‌ی لێـپـرسـینه‌وه و دادوه‌ری سـازکرا.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ئیلیزابێث ئارۆت ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان په‌ری شوشی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.