Accessibility links

هێله‌ری کلنتن ڕه‌خنه‌ له‌ ئێران و چین و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه‌ ده‌گرێت له‌سه‌ر سـانسۆرکردنی ئنته‌رنێت


هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئازادی ڕاده‌ربڕین پـێویسـته‌ ئه‌و که‌سـانه‌ش بگرێته‌وه‌ که‌ ئنته‌رنێت بۆ ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونه‌کانیان به‌کارده‌هێنن.

له‌ میانه‌ی تێبینی‌یه‌کانیدا که‌ ئاماده‌کراوه‌ له‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا ڕابگه‌یه‌نرێت کلنتن ده‌ڵێت ئازادی چیدی به‌و شـێوه‌یه‌ داناڕێژرێت که‌ خه‌ڵـکی ته‌نها بتوانن له‌ گۆڕه‌پانی شـاره‌که‌یاندا بێ ترس له‌ سـزادان دژ به‌ حکومه‌ته‌کانیان خۆپـیشـاندان بکه‌ن. گوتیشی په‌یامی ئه‌لیکترۆنی و بڵاگ و ئیمه‌یڵ شێوه‌ی نوێی په‌یوه‌ندیکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕایه‌.

کلنتن ده‌ڵێت وڵاتان یاخود ئه‌و که‌سـانه‌ی ده‌سـتیان له‌ هێرشـکردنه‌ سه‌ر ئنته‌رنێتدا ده‌بێت پـێویسـته‌ دووچاری ئه‌نجامی سه‌خت و ئیدانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بـبنه‌وه‌.

تێبینی‌یه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هاتووه‌ له‌ کاتێـکدا گرژی و ئاڵۆزی نێوان چین و ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی گوگڵی ئنته‌رنێت زیادی کردووه‌ که‌ له‌م دوایـیه‌دا به‌هۆی سـنورکردنیـیه‌وه‌ کۆتایی به‌ وه‌گه‌ڕخسـتنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی له‌ چین هێناوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG