کارمه‌ندانی فریاگوزاری له هایتی ده‌ڵێن دابینکردنی که‌ره‌سـته‌کانی فریاگوزاری بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه کاره‌سـاتباره‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ره‌و پـێش ده‌چێت. هه‌رچه‌ندێـکه نیگه‌رانیـیان له‌مه‌ڕ سـسـتی پـرۆسه‌ی دابه‌شـکردنیان ده‌ربڕیوه.
کارمه‌ندان ده‌ڵێن وڵاته‌که یارمه‌تی زیاتری وه‌رگرتووه و هاوشـان له‌گه‌ڵ چاکـکردنی ڕێـگاوبان و دابینکردنی که‌شـتیـیه ده‌ریایی‌یه‌کان بۆ هاتوچۆ.
بڕیاره به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی پـرۆگرامی جیهانی بۆ خۆراکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان Josette Sheeran له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا له گه‌شـتێـکی دوو ڕۆژیدا بگاته هاتی تا چاوی به ڕه‌وشه‌که بکه‌وێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی حکومه‌ت و ئاژانسه‌کانی فریاگوزاریدا کۆبـبێته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه گه‌ڕان به‌رده‌وامه به دوای ڕزگاربووه‌کان له ژێر داروپه‌ردوی ڕووخاوی باڵه‌خانه‌کانی پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌ختدا، له کاتێـکدا لاشه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و کاره‌سـاته گیانیان له‌ده‌سـتدابوو له گۆڕی به کۆمه‌ڵـدا ناژران.
به‌رپـرسـانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن هێزێـکی پـێـکهاتووش له 4 هه‌زار ده‌ریاوان و مارینز بڕیاربوو به‌ره‌و شوێـنێـکی دیکه ڕه‌وانه بکرێن به‌ره‌و هایتی ڕه‌وانه‌کراون تا یارمه‌تی هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری بده‌ن.