Accessibility links

سه‌رکوتکردنی ئاینی له‌ ئێران


سه‌رکوتکردنی ئاینی له‌ ئێران

سه‌رکوتکردنی ئاینی له‌ ئێران

ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ توندی ئیدانه‌ی بڕیاری حکومه‌تی ئێران ده‌کات که‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ستپێکی دادگاییکردنی حه‌وت ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵگای به‌هاییه‌کان. دوو ژن (مه‌هڤاش سابیت و فه‌ریبه‌ که‌مال‌ئابادی و پێنج پیاویش (جه‌ماله‌دین خه‌نجانی، ئه‌فیف نه عیمی، سه‌عید ڕیزایی، بیهروز ته‌وه‌کولی و واحید تیزفه‌هم) بۆ زیاتر له‌ بیست مانگه‌ له‌ زیندانی ئه‌ڤین هێڵراونه‌ته‌وه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک دژی ئه‌و حه‌وت که‌سه‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌ و ته‌نها ده‌رفه‌تێکی سنورداریشیان بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بۆ دابین کراوه‌. ئه‌م حه‌وت که‌سه‌ به‌هاییه‌ به‌ تاوانی هه‌ڵبه‌ستراوی سیخوڕایه‌تیکردن بۆ ئیسرائیل گوناهبار کراون و هه‌روه‌هاش به‌ تاوانی (مفسدین‌ فی الأرض) گو‌ناهبار کراون و ئه‌مانه‌ش ئه‌و تاوانه‌ن له‌ ئێران سزای مه‌رگی له‌سه‌ره‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا فیلیپ کرۆلی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری گشتی ده‌ڵێت ڕاپۆرته‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن چل و هه‌شت به‌هایی له‌ ئێستادا له‌ ئێران گیراون ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕوای ئاینیان. ئه‌م گیراوانه‌ وه‌ک به‌ڕێز کرۆلی ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی دادگاییکردن ده‌که‌ن.

مافی دادگاییکردنی ڕه‌وا و ئاشکرا له‌ ڕاگه‌یاندنی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤدا چه‌سپاوه‌. له‌ ده‌ستوری ئێراندا ماف دابین کراوه‌ بۆ هه‌ر دۆسێیه‌کی تاوان بێت پارێزه‌ر نوێنه‌رایه‌تی بکات ، هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ په‌یماننامه‌ی وابه‌سته‌یی به‌ مافه‌ سیڤیلی و سیاسیه‌کاندا هاتووه‌ که‌ ئێران بۆخۆشی ئه‌ندامه‌ تیایدا.

به‌هاییه‌کان ته‌نها که‌مایه‌تی ئاینی نین له‌ ئێراندا ڕوبه‌ڕووی سه‌رکوت‌کردن ببنه‌وه‌. وه‌ک له‌ دواترین ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا سه‌باره‌ت به‌ ئازادی ئاینی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژه‌ی پێکراوه‌ زمان و هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئێران بۆته‌ مایه‌ی دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی مه‌ترسیدار بۆ نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌مایه‌تیانه‌ی شیعه‌ نین ، به‌ تایبه‌تیش بۆ به‌هاییه‌کان و کریسچیانه‌کان و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای جوله‌که‌کان.

( ئۆپن دۆرس ) ڕێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی نا حکومیه‌ و پشتیوانی له‌ کریسچیانه‌ سه‌رکوت کراوه‌کان ده‌کات له‌ جیهاندا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردودا له‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی بڵاوی کرده‌وه‌ ئێرانی له‌ پله‌ دوودا دانا له‌ پاش کۆریای باکور بۆ دادگاییکردنی کریسچیانه‌کان ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی بیروباوه‌ڕی ئاینی.

کرۆلی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌ قوڵی نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی به‌رده‌وامی به‌هاییه‌کان له‌ ئێراندا و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕه‌فتاری حکومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر که‌مایه‌تیه‌ ئایینیه‌کانی تر که‌ له‌ ئێران ته‌نها له‌سه‌ر بڕوای ئاینی ده‌کرێنه‌ ئامانج و نیشانه‌.

فیلیپ کرۆلی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌شڵێت هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌که‌ین هه‌موو گیراوه‌کانی که‌مایه‌تیه‌ ئاینیه‌کان ئازاد بکه‌ن که‌ له‌ ئێستادا گیراون به‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ سوود له‌ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیه‌ بنچینه‌ییه‌کانی خۆیان وه‌رده‌گرن. ‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG