ڕۆژی دووشه‌ممه و له ده‌می قه‌ره‌باڵغی به‌یانیدا ژماره‌یه‌ک چه‌کدار و خۆکوژ هێرشـیان کرده سه‌ر چه‌ند شـوێنێـک له ناو کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان و هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس به‌ره‌و ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کی زۆر ڕوویدا و له‌و نێوه‌دا 5 که‌س کوژران که یه‌کێـکیان منداڵ بوو.
هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 38 که‌س له خه‌ڵـکی سـڤیل و هێزه‌کانی حکومه‌ت برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن حه‌وت چه‌کداری گومانباری تاڵیبان په‌لاماری چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌تیان داوه له‌گه‌ڵ ئۆتێلی به‌ناوبانگی سێرینا. هێزه‌کانی ئاسایش بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێـرێـک له ناو ناوه‌ندێـکی بازاڕدا له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کاندا به شه‌ڕ هاتن و ئاگر به‌ربووه بازاڕه‌که.
دهمڕاستـێـکی تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆیانی له‌و هێرشـه ڕاگه‌یاند و گوتی 20 چه‌کدار به‌شـداریـیان تیایدا کردبوو. ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له زاری دهمڕاستهکهی تاڵیبانه‌وه بڵاویکردۆته‌وه که‌وا ئه‌و په‌لاماره نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه تاڵیبان ئاماده نیـیه وتووێژی ئاشتی بکات.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کان له چه‌ند لایه‌که‌وه هێرشـیان کردبوو، وه‌لێ نه‌یانتوانیبوو ده‌سـت به‌سه‌ر هیچ باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌تدا بگرن. پاش نزیکه‌ی 3 کاتژمێر له په‌لاماره‌که سه‌رۆک حامید کارزای گوتی شـاره‌که گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی حکومه‌ت.
هاوکات نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان ڕیچارد هۆڵبرۆک که چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له په‌لاماره‌که کابولی جێهێشـتبوو و گه‌یشـتبووه نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی ئه‌وه کاری که‌سـانێـکی بێ ئۆمێد که به‌زه‌یی له دڵیان‌دا نیـیه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ستیف هێرمه‌ن له نیو دهلهیـیهوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ناسکه زاده به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.