هه‌موو سـاڵێـک له سێهه‌م دووشه‌ممه‌ی مانگی یه‌کدا ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان ڕێز و یادی قه‌شه مارتن لوثه‌ر کینگ جونیه‌ر ده‌که‌نه‌وه که قه‌شه‌یه‌کی باپتستی ویلایه‌تی ئه‌له‌باما له باشوری وڵات بوو. ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی مافه مه‌دنیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو که به ڕێـگای توندوتیژی هه‌وڵی بۆ گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی دا. هه‌ینی 15 مانگ 81 هه‌مین سـاڵیادی له دایکبوونی ئه‌و بوو.
ئه‌و ده‌یگوت باوه‌ڕ به ته‌نیا گۆڕان ناهێنێته دی، به‌ڵـکو خه‌باتی به‌رده‌وام ئه‌و کاره ده‌کات. دکتۆر کینگ به‌شـداری‌نه‌کردنی گشـتی، مانگرتن، ڕێـپـێوانی ئاشـتیخوازانه و کرداری بێ توندوتیژی و سه‌رپـێـچی مه‌ده‌نی ڕێـکخسـت و خۆشـی تێدا به‌شـداربوو.
جارێـکیان دکتۆر کینگ گوتی ئه‌و که‌سه‌ی یاسایه‌ک که ویژدانی پـێی ده‌ڵێت ناڕه‌وایه ده‌شـکێنێت و به خواسـتی خۆی سـزای شـکاندنی یاساکه قبوڵ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی کۆمه‌ڵـگا له‌م بێ عه‌داله‌تیـیه هوشـیار بکاته‌وه، له ڕاسـتیدا باڵاترین ڕێزی بۆ یاسا نیشـان داوه. جا بۆیه خه‌باتکاران هه‌ندێـک جار به مه‌به‌ست به‌ڵام به شـێوه‌ی ئاشـتیخوازانه و ڕێزگرتن ئه‌و یاساکه ده‌شـکێنن که مه‌به‌سـتیان جیاکردنه‌وه‌ی وڵاتی سـپــی پـێست له‌وانه‌ی سـپـی پـێست نین ده‌کات، به‌و هیوایه سـه‌رنج بدرێته سه‌ر یاسای که ئاوا له بنچینه‌دا ڕه‌وا نین. جا بۆیه کاتێـک به‌رگ دروویه‌کی ڕه‌ش پـێست به ناوی ڕۆزا پارک یاسای شـکاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوو کورسی خۆی له ناو ئۆتۆپـوس بداته موسافرێـکی سپـی پـێست و داوتر له‌به‌ر پـێشـێلی یاسا زیندانی کرا، چاره‌نووسی ئه‌و سـه‌رنجی وڵاتی بۆ خۆی ڕاکێشـا و هاوسـۆزی زیاتری بۆ کێشه‌که‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵات دروستـکرد.
دکتۆر کینگ ته‌مه‌نی 39 سـاڵ بوو کاتێـک به‌هۆی گولـله‌ی مرۆڤ کوژێـک له 4 ی مانگی چواری سـاڵی 1968 به‌ری که‌وتبوو گیانی له‌ده‌سـتدا، به‌ڵام ده‌سـتکه‌وت و میراتی ئه‌و به زیندوویی ماونه‌ته‌وه. دواتر یاساکانی به فه‌رق و جیاوازی هه‌ڵـگیران و فه‌رق و جیاوازی بوو به تاوانێـک که سـزای یاسایی که‌وته سه‌ر و ته‌نانه‌ت ئێسـتا که ئێمه یادی ژیان و خزمه‌تی زۆری دکتۆر کینگ جونیه‌ر به کۆمه‌ڵـگا ده‌که‌ینه‌وه، باراک ئۆباما یه‌که‌م ئه‌فریقایی ئه‌مه‌ریکایی‌یه بـبێت به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و کۆتایی به یه‌که‌م سـاڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی هێنا.
"من قه‌د باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که له ژیانی خۆمدا که‌سێـک بـبینم که له ناو خۆمان بـبێت به سه‌رۆکی وڵات،" خوشـکی مارتن لوثه‌ر کینگ جونیه‌ر دکتۆر کرسـتین کینگ فێرست گوتی، وه گوتیشی به‌ڕێز ئۆباما ڕێبه‌رایه‌تی ئێمه وه‌ک سه‌رکۆمار ده‌کات. وه‌ک ئه‌وه‌یه گه‌یشـتووینه‌ته سه‌ر عه‌ردی به‌ڵێن پـێدراو.
به‌ڵام له کۆتاییدا ژیانی دکتۆر کینگ له وشه‌کانی ئه‌و به‌و شـێوه‌یه پـۆخته ده‌کرێته‌وه که جارێـکیان گوتی" چۆنایه‌تی ژیان نه‌ک ماوه‌که‌ی گرنگی ژیانی مرۆڤ دیار ده‌کات."