نووسینه‌وه‌ی مێژوو له‌سه‌ر بنچینه‌کانی زانیاری دوروست و ڕاست و ڕه‌وان له فه‌رهه‌نگی هه‌موو میلـله‌تێـکدا هێنده گرنگه وه‌ک ده‌گوترێت به‌رنامه ڕێژی بۆ ئاینده‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
له پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری سـاڵی 1991 ی کورده‌کانی عێراقه‌وه دیارده‌ی مێژوو نووسینه‌وه‌ش زیاتر و زیاتر سه‌ری‌هه‌ڵدا، وه‌لێ له‌گه‌ڵیشـیدا ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ش هاتنه ئارا، هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ندێـک له‌و نووسینه‌وانه وه‌ک ده‌گوترێت گومانیان به دوای خۆیاندا هێناوه له‌سه‌ر ڕاسـتی ڕووداوه‌کان و گێڕانه‌وه‌کانیان.
جا بۆ ئه‌وه‌ی بڕێـک تیشـک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری به‌ڕێز ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ پـسـپـۆری مێژوو ده‌کات که تا ئێسـتا چه‌ندان وتار و کتێب و لێـکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.