سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت هایتی پـێویسـتی به پـشـتیوانیـیه‌کی بێوێنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه به‌هۆی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی هه‌فته‌ی پـێشـوو لێـی که‌تۆته‌وه.
به‌ڕێز بان کی مون ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی هاتی ده‌کات تا له نزیکه‌وه ئاگاداری هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاریبێت بۆ ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی له ماوه‌ی ده‌یان سـاڵی ڕابردوودا. ده‌شڵێت کاری سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه ده‌بێت که هه‌ماهه‌نگی له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری بکات و پـێداویسـتیـیه مرۆڤیـیه هه‌نووکه‌یییه‌کان بگه‌یه‌نێته ده‌ستی خه‌ڵـکی و تا چه‌ندیش له توانادا بێت کار بکه‌ن بۆ پاراسـتنی ژیانی خه‌ڵـکی.
کاربه‌ده‌سـتانی هایتی ده‌ڵێن تا ئێسـتا ته‌رمی 40 هه‌زار که‌سـیان له گۆڕی به کۆمه‌ڵـدا ناشـتووه. پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌ی مردووه‌کان بگاته 200 هه‌زار که‌س.
به‌هۆی دابڕانی ڕێـگا و بانه‌کان یارمه‌تیـیه‌کان زیاتر به فڕۆکه‌کانی هه‌لیکۆپـته‌ر ده‌گه‌یه‌نرێنه لێـقهوماوهکان. هه‌ندێ له دانیشـتووانی پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌خت ده‌سـتیانکردووه به جێـهێشـتنی شـاره‌که‌یان پاش ئه‌وه‌ی توندوتیژی و تاڵانی تیایدا سهریههڵـداوه.