Accessibility links

له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی مانگی هه‌شتی به‌غدا دادگایه‌کی عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی11 که‌س ده‌دات


دادگایه‌کی عێراقی سـزای مه‌رگی داوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و 11 پیاوه‌ی که‌ به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند کامیۆنێکی بۆمبڕێژکراو تاوانبار کران. ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی که‌ له‌ مانگی هه‌شتی ڕابردوودا له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕوویدابوو و بوو به‌هۆی کوژرانی زیاتر له‌ 100 که‌س.

ئه‌و دادگایه‌ پیاوه‌کانی تاوانبار کرد به‌ پلان‌داڕشتن و جێبه‌جێ‌کردنی هێرشه‌کانی 19 ی مانگی هه‌شت بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و کاروباری ده‌ره‌وه‌یی عێراقی. به‌ هۆی ئه‌و هێرشانه‌ زیاتر له‌ 500 که‌سی تریش بیرنداربوون.

له ‌لایه‌کی تره‌وه‌، له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هێرشبه‌رێكی خۆکوژ کامیۆنێکی له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیس له‌ ڕۆژئاوای هه‌رێمی ئه‌نبار ته‌قانده‌وه‌ و به‌لایه‌نی که‌م 7 که‌سی تێدا کوژرا و 6 که‌سی تریشی برینداربوون.

ئه‌و هێرشه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌قلاوییه‌ی باکوری فه‌لـلوجه‌ ڕوویدا. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌م دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس و کچێکی منداڵیش له‌ نێو کوژراوه‌کاندا بوون.

شایانی باسه‌ عێراق له‌ ئاماده‌کاریدایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی سه‌رانسه‌ری وڵات که‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی سێدا به‌ڕێوه‌بچێت. هاوکات کاربه‌ده‌ستان هۆشداریـیان داوه‌ که‌ یاخیبووان هه‌وڵی تێکدانی ده‌نگدانه‌که‌ ده‌ده‌ن و ڕه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا هێرشه‌کانیش زیاتر بکه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG