له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ‌دا ده‌رکه‌وتووه، ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فیزیۆن به ڕاده‌یه‌کی ئێجگار زۆر کایگه‌ری خراپ له‌سه‌ر مێشک ده‌کات و ده‌بیته مایه‌ی ته‌مه‌ن کورتی و مردنی به‌روه‌خت.
تا کاتژمێری زیاتر له‌به‌رده‌م ته‌له‌فیزیۆن به‌سه‌ر ببرێت مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی به‌ر وه‌خت و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ زیاتر ده‌بێت هه‌ر وه‌ک له توێژینه‌وه‌که‌دا هاتووه.
توێژینه‌وه‌که بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ له‌سه‌ر 8800 که‌سانێك ئه‌نجام دراوه که مێژووی تووشبوونیان به نه‌خوشی دڵ نه‌بووه. ده‌رکه‌وتووه ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر سه‌یری ته‌له‌فیزیۆن ده‌که‌ن به‌راورد به‌و که‌سانه‌ی که ڕۆژانه 2 کاتژمێر سه‌یری ده‌که‌ن به ڕیژه‌ی له %80 زیاتر مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانیان له ئاکامی نه‌خۆشیـیه‌کانی دڵه‌وه لێ‌ده‌کرێت و به ڕێژه‌ی %46 مه‌ترسی مردنی به‌ر وه‌ختیان له ئاکامی هه‌ر جوره نه‌خۆشییه‌کی تره‌وه لێ‌ده‌کرێت. هه‌روه‌ها 284 که‌س له میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا کۆچی دوایـیان کردبوو.
هه‌ر کاتژمێرێكی زیاتر له‌به‌رده‌م ته‌له‌فیزیۆن مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدان له ئاکامی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ به %18 و به گشتی ئه‌گه‌ری مردنی به‌روه‌خت به %11 زیاد ده‌کات.
ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که له ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر ماڵپه‌ری American Heart Association و یاخود ڕێکخراوی ئه‌مه‌ریکایی بۆ نه‌خۆشیـیه‌کانی دڵ بڵاوکرایه‌وه.
ته‌نانه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌که که چه‌ند فاکته‌رێکی تری وه‌ک ته‌مه‌نی به‌شداربوان و ئاستی خوێنده‌واریـیان و ڕه‌وشی ته‌ندروستیـیان به گشتی، ڕیژه‌ی کۆلسترۆڵ و فشاری خۆێنیان به‌رچاو گرتبوو.
لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ڵێت ته‌له‌فیزیۆن به‌خوی مه‌ترسی نیه به‌ڵکو دانیشتنی نا ته‌ندروست له کاتی ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فیزیۆن، هه‌روه‌ك توژینه‌وه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که David Dunstan له ئنسـتتیوتی نه‌خۆشیـیه‌کانی دڵ و شه‌کره له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له Victoria له Australia ده‌ڵێت دانیشتن بو ماوه‌یه‌کی زور له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیون ماسولکه‌کان سست ده‌کات و ده‌بیته کاریـگه‌ریـیه‌تێـکی نه‌گه‌تیڤانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی تێکڕای سیستمی له‌ش.
Dunstanده‌ڵێت ته‌نانه‌ت وه‌رزشکردنیش بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک جێی سست و لاوازی ماسولکه‌کان و هیلاکبوونیان له ئاکامی دانیشتنی زۆر له به‌رده‌م ته‌له‌فیزیۆن ناگرێته‌وه.
ده‌شڵێت ته‌له‌فیزیۆن به ته‌نها ئه‌و کاریگه‌رێتیـیه خراپه‌ی له‌سه‌ر ماسولکه‌کان نابێت به‌ڵکو هه‌ر جوره دانیشتنێکی تریش بو ماوه‌ی دورودرێژوه‌ک له به‌رده‌م کۆمپیوته‌ر و یاخود له ئۆفیس که جم‌وجۆڵی تێدا نابێت و ماسولکه‌کان چالاکانه نا‌جوڵێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕیHealth.com وه‌رگیراوه .