گه‌وره جه‌نه‌ڕاڵێـکی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت له‌شـکری وڵاته‌که‌ی نه‌خشه‌ی پـێویسـتی خۆی بۆ ده‌زگا ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران داناوه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که له که‌ناڵی CNN په‌خش‌کرا، جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریۆس گوتی ئه‌وه هه‌ڵوێسـتێـکی نابه‌رپـرسـیارانه ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و نه‌خشه بۆ ئه‌گه‌ره‌کان دانه‌نرێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریۆس سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ی که‌نداو و ناوه‌ڕاستی ئاسیا.
ده‌یڤد په‌تریۆس باسی له‌و نه‌خشـانه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌کرد، به‌ڵام گوتی هێشـتا کات له به‌رده‌مدا ماوه بۆ به‌رده‌وام‌بوونی هه‌وڵه دیپـلۆماسـیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ئه‌م لێـدوانه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریۆس هاوده‌نگه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌که‌ی ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له مانگی دوازده‌دا دای و تیایدا گوتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا نه‌خشه‌ی له‌شـکری خۆی بۆ ئێران ئاماده ده‌کات ئه‌گه‌ر سه‌رۆک فه‌رمانی بدات.