ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆریای باکوری داوای وتووێژی ئاشـتی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کرد، وه هه‌روه‌ها کۆتایی‌هێنان به گه‌مارۆکان وه‌ک مه‌رجه‌کان بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژی ڕاگیراوی شه‌ش لایه‌نه له‌مه‌ڕ له‌ناوبردنی چه‌کی ناوه‌کی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکوری له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی فره لایه‌نه له‌سه‌ر په‌یمانێـکی ئاشـتی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌نده. شه‌ڕی کۆریا له سـاڵی 1950 تا 1953 به هودنه‌یه‌ک کۆتایی‌هات نه‌ک په‌یمانێـکی ئاشـتی.
به‌یانـنامه‌که ده‌شڵێت په‌یمانه‌که شـتێـکی بنه‌ڕه‌تیـیه بۆ کۆتایی‌هێنان به بارێـکی شه‌ڕی که‌وا بۆته ڕیشه‌ی کێشه‌ی گرژیـیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و کۆریای باکوری.
به‌یانـنامه‌که له هه‌مان ڕۆژدا بڵاوکرایه‌وه که‌وا ڕاسـپـێردراوی نوێی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ کۆریای باکوری له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ سه‌رجه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی پـیۆنگیانگی به کارێـکی سـامناک ناوبرد و گوتی وڵاته‌که ئه‌گه‌ر خوازیاری په‌یوه‌ندیـیه‌کی گه‌رمه له‌گه‌ڵ واشـنتن ده‌بێت سه‌رجه‌له‌که‌ی مافی مرۆڤی چاک‌بکاته‌وه.
ڕۆبه‌رت کینگ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له یه‌که‌م سه‌ردانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ دۆزینه‌وه‌ی ڕاسـتیـیه‌کان بۆ کۆریای باشوری گوتی کۆریای باکوری یه‌ک له خراپـترین وڵاته له بواری نه‌بوونی مافه‌کانی مرۆڤدا.