شه‌پـۆلێـکی سه‌رما وسۆڵه و به‌فر بارین ئه‌وروپای گرتۆته‌وه و بۆته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به ده‌یان که‌س و هه‌روه‌ها دروسـتبوونی گیروگرفت له به‌رده‌می هاتۆچۆدا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لیزا براینت له پاریسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان وریا کاڵێ به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ده‌یان سـاڵه به‌ریتانیـیه‌کان به‌م شـێوه‌یه‌ی ئێسـتا ڕوبه‌ڕوی سه‌خترین که‌ش‌وهه‌وای سـارد نه‌بوونه‌ته‌وه به هاوشـێوه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوود.
که‌ناڵی چواری میدیای به‌ریتانیا هه‌واڵی ناخۆشی زیاتر بڵاوده‌کاته‌وه، له‌وانه سه‌ختی که‌ش‌وهه‌وا و گیان له‌ده‌سـتدان به‌و هۆیه‌وه.
دوای یه‌ک هه‌فته له به‌فر و به‌سـته‌ڵه‌ک و هه‌روه‌ها داخسـتنی فڕۆکه‌خانه‌ی دبلن بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بووه هۆی وه‌سـتانی گه‌شـتـیـیه ئاسـمانیـیه‌کان و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان و کاره وه‌رزشیـیه‌کان له له‌نده‌ن و جێـگاکانی دیکه.
بارودۆخه‌که زۆر باشـتر نیـیه له فه‌ره‌نسـا. شاره‌زایانی که‌ش‌وهه‌وا پـێشـبینی زیاتری نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌که‌ن له ناوچه‌ی باکوری زه‌ویدا له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌دا. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش شه‌پـۆلی به‌فر بارین به‌ڕێوه‌یه بۆ هه‌ندێـک ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها به‌فر بووه هۆی وه‌سـتانی فڕینی فڕۆکه‌ی ناوخۆ. نزیکه‌ی هه‌زار که‌س ناچار بوون له فڕۆکه‌خانه و ئۆتێـلدا له لیۆن له ناوه‌ڕاسـتی ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسـا بمێنـنه‌وه.
له ئه‌ڵمانیا زیاتر له 160 که‌س له شه‌ودا له ئۆتۆمبێلدا ڕێـگایان لێ‌گیرابوو له ڕێـگا شـاخاویـیه‌کاندا. پاشـان له لایه‌ن پـۆلیسـه‌وه ده‌ربازکران. له هه‌فته‌ی پـێشـوودا له پـۆڵه‌ندا به‌هۆی بارودۆخی زسـتانه‌وه 9 که‌س گیانیان له ده‌سـتدا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌ندێـک سـوود له‌و که‌ش‌وهه‌وایه وه‌رده‌گرن. بۆ نموونه له هۆڵه‌ندا هه‌زاران که‌س خلیسـکێنه‌ی به‌فر ده‌که‌ن و له ده‌ریاچه به‌سـتووه‌کاندا کات به خلیسـکێنه‌ی له‌سه‌ر سه‌هۆڵ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.