سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی له لایه‌ن کۆمیته‌ی لێـپـرسینه‌وه و دادوه‌ری په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌رچووه بۆ دورخستنه‌وه سـاڵح موتڵه‌گ سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو، وه کاریگه‌ری ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر پـرۆسه‌ی سـیاسی له‌و وڵاته‌دا، هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ئێدوارد یه‌رانیانی به کوردی ئاماده‌کردووه و هه‌روه‌ها گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقی کردووه.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌ڵێت شێوازی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه چونکه له‌سه‌ر یاسا و ڕێنمایی‌یه‌کانی خۆی ده‌ڕوات، بۆیه ئێمه وه‌کو کۆمسیۆن هیچ کاتێـک ڕه‌هنده سیاسیـیه‌کان کاریگه‌ری نیـیه و نابێت به‌سه‌ر کاره‌کانماندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.