Accessibility links

مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ کورد له‌ نێو گه‌مه‌ سیاسیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا


ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ نه‌خشه‌ی جیۆپـۆڵتیکی جیهاندا به‌ یه‌کێـک له‌ ناوچه‌ گه‌رم‌وگوڕه‌کانی کێشه‌ و قه‌یران و ململانێـکان داده‌نرێت.

کورده‌کان به‌شـێکی که‌م نین له‌م جوگرافیایه‌دا و بوونیان له‌و ناوچه‌یه‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی خۆی هه‌یه‌. جیاوازی نێوان ئامانج کورت‌خایه‌ن و درێژخایه‌نه‌کان له‌ نێوان تۆکمه‌کردنی خواستی خودموختاری و سه‌ربه‌خۆیی‌دا به‌ درێژایی ئه‌و مێژوویه‌یان ئاماده‌یی هه‌بووه‌. هاوکات له‌ هه‌ریه‌کێـک له‌و وڵاتانه‌ی کوردی تیادایه‌، تورکیا، ئێران، عێراق و سوریاش، پـرسیارێـک هه‌بووه‌ ئایا کورده‌کان له‌گه‌ڵ پایته‌خته‌کاندا کاربکه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان یان نا؟.

ئه‌م پـرسیاره‌ و پـرسیار گه‌لێـکی تریش هاوکات بووه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌ریه‌ک له‌و پایته‌ختی وڵاتانه‌ی تیایدان.

ئینجا پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ له‌م سـاڵی 2010 یه‌دا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ کوێی یاریـیه‌ سیاسیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه‌؟... هه‌ر ئه‌م پـرسیاره‌ش ده‌به‌ینه‌ لای هه‌ریه‌ک له‌:
ڕێـبوار که‌ریم، مامۆسـتای زانسته‌ سیاسیـیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی.
ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 14:12 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG