کاربه‌ده‌سـتان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ئه‌و پـیاوه نایجیریـیه‌ی تاوانبارکراوه به هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکایی له هه‌فته‌ی ڕابردوو، پـێشـتری ئه‌مسـاڵ بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له یه‌مه‌ن ژیابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت عومه‌ر فاروق عه‌بدولموته‌ڵیبی ته‌مه‌ن 23 سـاڵ له نێوان مانگه‌کانی هه‌شت تا سه‌ره‌تای مانگی دوازده له‌وێ ده‌ژیا، وه وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێت پـیاوه‌که ڤیزه‌ی درابوویه تا خۆی فێری زمانی عه‌ره‌بی له ئنسـتتیویهک له سه‌نعای پایته‌خت کردبایه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌شڵێن ڤیزه‌یان دابوو به عهبدوڵموتهڵیب چونکه چه‌ند وڵاتێـکی دۆست ڤیزه‌یان پـێدابوو و ئه‌و هێشـتا ڤیزه‌ی سه‌ردانه‌ی ئه‌مه‌ریکای هه‌بوو.
عهبدوڵموتهڵیب تاوانباره به هه‌وڵدان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له ناو فڕۆکه‌ی هێڵی ئاسـمانی نۆرثوێست که له ئه‌مسـتردام به‌ره‌و دیترۆیت له ڕێـگادا بوو.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و سهرنهکهوتووانه هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی که‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نی که به‌خۆیه‌وه به‌سـتبوو دابوو کاتێـک فڕۆکه‌که خه‌ریک بوو له دیترۆیت نزیک ده‌بۆوه.