ئۆپـۆزسـیۆنی ئێران ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران به لایه‌نی که‌م 5 که‌سـی ناوداری ڕیفۆرمخوازه‌کانیان ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵێـکی نوێی حکومه‌ت بۆ ڕاگرتنی خۆپـیشـاندانه‌کان.
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپـۆزسیـۆن ده‌ڵێن 3 له‌و که‌سانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سـتگیرکراون ڕاوێژکاری میر حسێن موسه‌وی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆنن، له‌وانه گه‌وره یاریده‌ده‌ره‌که‌ی عه‌لی ڕزا به‌هه‌شتی.
ده‌شڵێن هه‌روه‌ها عیماد باغی داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤ و ئیبراهیم یه‌زدی چالاکی ئۆپـۆزسیۆن و وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه له یه‌که‌م حکومه‌تی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌سـتگیرکراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی Press TV ی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت 8 که‌س له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا کوژراون، یه‌ک له‌وانه خۆشـکه‌زای میر حسێن موسه‌ویـیه و ده‌شڵێن ته‌رمه‌که‌ی له نه‌خۆشـخانه دیارنه‌ماوه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌هدی که‌ڕووبی که ئه‌ویش ڕێبه‌رێـکی ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانه سه‌رزه‌نشـتی به‌کارهێنانی هێزی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه کرد له دژی ئه‌و ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ره‌ی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر حکومه‌ت.
مه‌هدی که‌ڕووبیگوتوویه‌تی چۆن مامۆسـتایانی ئاینی ده‌توانن له ڕۆژێـکی وه‌ها پـیرۆزدا فه‌رمانی کوشتنی خه‌ڵـکی خۆیان بده‌ن. گوتیشی شـاش فه‌رمانی وای له عاشورادا نه‌داوه.