Accessibility links

بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ 15 وڵات ده‌کرێنه‌وه‌ بۆ به‌شـداریکردنی عێراقیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا


به‌ مه‌به‌سـتی سه‌رپه‌رشـتیکردنی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی عێراقیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌که‌یاندا، کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان نووسینگه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کاته‌وه‌.

مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت نزیکه‌ی ملیۆنێـک و 900 هه‌زار عێراقی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یاندا هه‌بن که‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌..

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و ده‌ڵێت سه‌ردار عه‌بدول‌که‌ریم ئه‌ندامی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌سوات ئه‌لعێراق ڕاگه‌یاندووه‌ و گوتوویه‌تی کۆمسـیۆن سه‌رجه‌م ئاماده‌کاریـیه‌کانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ ئه‌نجام‌داوه‌ و به‌پـێی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ 15 وڵاتی جیهاندا ده‌کاته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 1:41 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG