سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما کۆتایی ئه‌مسـاڵی وه‌ک دوا مۆڵه‌ت بۆ ئێرانی دیاریکردووه تا ئه‌و کێشه‌یه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی که‌وتۆته‌وه به ڕێـگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ربکات.
سه‌رۆکی ئێرانیش مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد لای خۆیه‌وه ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا چ کاره‌یه تا دوا مۆڵه‌ت بۆ ئێمه دابنێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه کێشمه‌کێشی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئۆپـۆزسـیۆنی ناو وڵاته‌که‌یان به‌رده‌وامه و هه‌ر بۆنه‌یه‌ک دێته پـێشێ ڕیفۆرمخوازه‌کان به هه‌لی ده‌قۆزنه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت.
ئه‌مانه بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شیروانی تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان کرد:
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شه‌هاب شه‌یخی، ڕۆژنامه‌وانی کورد له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 19:53 خوله‌كه.