Accessibility links

به‌شـداری کورد به‌ چوار قه‌واره‌ی سیاسی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا

  • موعته‌به‌ر که‌ریم

کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق پـێـنجشه‌ممه‌ ژماره‌ی 280 قه‌واره‌ی سـیاسی ڕاگه‌یاند که‌ له‌سه‌ر 325 کورسی په‌رله‌مانی عێراق له‌ 7 ی مانگی سێی 2010 ده‌که‌ونه‌ پـێشـبڕکێ.

کورده‌کان به‌ چوار لیسـتی جیاواز له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک ده‌که‌ونه‌ پـێشـبڕکێ له‌سه‌ر 41 کورسی که‌ بۆ ئه‌و سێ پارێزگایه‌ دیارکراوه‌ و له‌ چه‌ندین پارێزگای دیکه‌ش هه‌روه‌ها له‌ پـێشـبڕکێدا ده‌بن.

لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان ژماره‌ی 372 و لیسـتی گۆڕان ژماره‌ 329 و لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی 315 و لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی 352 ی بۆ دیارکراوه‌.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی له‌سه‌ر به‌شـداری کورده‌ به‌ چوار قه‌واره‌ی سیاسی و کاریگه‌ری به‌سه‌ر داخوازیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان.

هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم میوانداری به‌رنامه‌که بوون و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
شـیروان شه‌میرانی، سه‌رۆکی لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌غدا.
تۆفیق که‌ریم، به‌رپـرسی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 50:36 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG